كاردانەوەكانی دوای یاریی كلاسیكۆی كوردستان

هەولێر بۆ یەكەمجار لە مێژوودا دوو كلاسیكۆی لەسەریەكی بردەوە

ئاهەنگی یاریزانانی هەولێر، دوای گۆڵی دووەمی یانەكە لە رێگەی هەلۆ فایەق
ئاهەنگی یاریزانانی هەولێر، دوای گۆڵی دووەمی یانەكە لە رێگەی هەلۆ فایەق

یانەی هەولێر بە راهێنەرایەتی سەمیر بابۆ، بۆ یەكەمجار لە مێژوودا دوو كلاسیكۆی لەسەریەكی لە یانەی دهۆك بردەوە، ئەنجامی یارییەكەش كاردانەوەی توندی بە دوای خۆیدا هێنا.
لە یارییەكی دواخراوی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری میوانداریی یانەی دهۆكی كرد.
نیوەی یەكەمی كلاسیكۆی كوردستان لە نێوان هەولێر و دهۆك بە یەكسانبوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، بەڵام لەگەڵ دەستپێكی نیوەی یەكەم بە دیاریكراوی لە خولەكی 49 مستەفا قابیل بە لێدانی پێناڵتی گۆڵی یەكەمی هەولێری بەرامبەر دهۆك تۆمار كرد.
دواتر كەریم دەروێش كە لە نیوەی دووەم هاتە نێو یاریگە، لە خولەكی 70 ئەنجامەكەی بۆ دهۆك یەكسان كردەوە، بەڵام پێش ئەوەی ناوبژیوان فیكەی كۆتایی یارییەكە لێ بدات، لە خولەكی زیادكراوی 94 هەولێر بە لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووەم و سەركەوتنی لە یارییەكە تۆمار كرد، بەمەش هەولێر ئەم وەرزە لە یاریی چوون و گەڕانەوە توانی لە دهۆكی ركابەری لە مێژینەی بباتەوە.