كەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 41 و سلێمانی و دھۆك 40، لە كەركووك 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.



