پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی یەكی موحەڕەم سەری ساڵی كۆچی پەیامێکی بڵاو کردەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی یەكی موحەڕەم، سەری ساڵی كۆچی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.

لە خودای گەورە داواكارم هاتنی ساڵی تازەی كۆچی ببێتە هۆی ئاسوودەی و خۆشیی بۆ هەموو لایەك و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەكەمان و كۆی مرۆڤایەتیدا بكێشێت.

هەر بمێنن لە خێر و خۆشیدا

مەسعود بارزانی

1ی موحەڕەمی1447ی كۆچی