له به‌غدا 3 ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیركران
به گوێره‌ی مادده‌ی 4 له یاسای تیرۆر ده‌ستگیركراوون
K24 – هه‌ولێر:
سێ ئه‌ندامی رێكخراوی داعش له شاری به‌غدا له لایه‌ن هه‌واڵگری عێراقه‌وه ده‌ستگیركران.
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21 داواكراویان ده‌ستگیركردووه، كه 3 كه‌سیان ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بوون.
روونیكرده‌وه، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی داعش، به هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه به گوێره‌ی مادده‌ی 4 له یاسای تیرۆر ده‌ستگیركراوون و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوی هه‌واڵگری عێراقدا هاتووه، هێزه‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای شاری به‌غدای پایته‌خت ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركردووه.