ڤۆن دێر لایین پێشنیازی دامەزراندنی ڕێکخراوی بازرگانی ئۆراسیا دەکات بۆ ئەوەی ڕکابەری بریکس بکات

کۆمیسیۆنی ئەورووپا پێشنیازی دامەزراندنی ڕێکخراوی بازرگانی ئۆراسیا کردووە لەسەر بنەمای بازرگانی ئازاد و پێداچوونەوە بە ستانداردەکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی (WTO)، وەک ڕکابەرێکی ڕۆژئاوایی لەگەڵ بریکس.

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای ئەورووپا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتیی ئەورووپا گوتی: لە لوتکەکەدا بیرۆکەیەکی سەرنجڕاکێشم خستەڕوو: وڵاتانی CPTPP، واتە وڵاتانی ئاسیا، خوازیاری هاوکاریی ستراکتۆرین لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، یەکێتیی ئەورووپاش دەیەوێت هاوکاریی ستراکتۆری لەگەڵیاندا هەبێت. دەتوانین بیر لە دەستپێکردنی پرۆسەی داڕشتنەوەی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی بکەینەوە، لەگەڵ تێگەیشتنێکی ڕوون لەوەی کە چی پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و بەبێ دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو، ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان لەسەر بنەمای یاساکان ئەگەری هەیە چونکە یەکێتی ئەوروپا و CPTPP پێکەوە هێزێکی ڕاستەقینە پێکدەهێنن. CPTPP لە سەرەتادا پڕۆژەیەکی بەریتانی بووە و ئێستا 12 وڵات لەخۆدەگرێت، وەک؛ شانشینی یەکگرتوو، ئوسترالیا، کەنەدا، نیوزلەندا، ژاپۆن، شیلی، مالیزیا، مەکسیک، پیرۆ، سەنگافورە، ڤێتنام و برۆنای. ئەمەریکا بەشداری لە داڕشتنی ڕێککەوتنەکەدا کرد، بەڵام دواتر کشایەوە.

ئەم بلۆکە سەرەتا وەک دژە کێشێک بۆ چین دروستکرا و لە چوارچێوەیەکی فراوانتردا بۆ بریکس، بەڵام تا ئەمڕۆ هەمان دینامیزمی بریکسی بەدەست نەهێناوە. ئەم پڕۆژەیە لە لوتکەیەکدا تاوتوێ کرا سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپاش باسیان لە ئەگەری شەڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمەریکا و سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا کرد.

CPTPP لەسەر بنەمای دیدگایەکی سەروو لیبراڵانە بۆ بنەماکانی بازرگانی ئازاد و وەبەرهێنانی ئازاد دامەزراوە، بانگەشەی ئەوە دەکرێت، سوودی بۆ هەموو ئەندامانی ڕێکخراوەکە هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا گەشەی بەهێزترین ئابوورییەکان بەرەوپێش دەبات و لاوازترینەکان پەراوێز دەخات. زۆرێک لە شارەزایانی ڕۆژئاوا و ئاسیا پێیان وایە ئەم پرەنسیپە بناغەی زۆرێک لە ڕژێمەکانی ڕۆژئاوای دوای کۆلۆنیالیزم بووە و تا ئێستاش بەردەوامە لە کارکردن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment