شێروان دووبەردانی: هەولێر و بەغدا ڕێککەوتوون و دەبێت پابەندی یاسا بن
ئەمڕۆ هەینی، 27ـی حوزەیرانی 2025، شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری کوردستان لە عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "دوێنێ پێنجشەممە، شاندی بەغدا گەیشتنە هەرێمی کوردستان و کاتژمێر 5:00 ئێوارە دەستیان بە کۆبوونەوکان لەگەڵ هەرێم کرد، هەردوولا گەیشتوونەتە ئەنجامێکی زۆر باش و ڕێککەوتنێکی باشییان کردووە لەسەر بابەتی هەناردەی نەوت"
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی دەست پێ دەکات و بەردەوام دەبێت، لەسەر ئەو پرۆژە یاساییەی کە گۆڕا لەم دواییانە بوو بە 16 دۆلارڕێککەوتن.
دەشڵێت: هەر وەک ئەوەی دەنگمان لەسەری داوە، دەبێت حکوومەتی هەرێم پابەند بێت بەو ڕێککەوتنەی کە کراوە و وەکو یاسا ئەوە جێبەجێ بکات، هەروەها دەبێت بەغداش بەهەمان یاسا پابەند بێت، هەروەها ئەو کۆمپانیانەی گرێبەستیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم کردووە، گرێبەستەکانیان یاسایین.
گوتیشی: ئێستا حکوومەتی بەغدا هیچ بیانوویەکی نەماوە، چونکە حکوومەیی هەرێم بۆ هەموو ئەوانە ئامادەیە، هەروەها شاندی داراییش دێنە کوردستان و کە لەسەدا 50 لە ئیدارەی دارایی حکوومەتی هەرێم هاتووە، هەرێم پابەندە.
شێروان دووبەردانی دەشڵێت: هاتنی ئەم شاندە بەردەوام دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردن نزیکە و بۆ ئێستا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زۆر گرنگە و لایەنە ساسییەکانی عێراق هەموویان خۆیان ئامادە کردووە.
ئاماژەی بەوەش دا، لایەنە ساسییەکانی عێراق بۆ خەڵکی و ناوچەکانی خۆیان هیچییان نەکردووە، بانگەشەی سیاسییان هەیە بۆ خەڵکەکە و هەر ئەو دووسێ وشەیەیان هەیە بە خەڵک و ناوچەکانی دیکەی عێراق دەڵێن؛ کە حکوومەتی هەرێم پابەند نییە.