وه‌زیری ته‌ندروستی: تا ئێستا حكومه‌ت بڕی 45 ملیار دیناری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا خه‌رج كردووه
حکومەت سەرجەم پێداویستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکەی دابینکردووە
K24 - دهۆك:
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەت سەرجەم پێداویستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکەی دابینکردووە و ئاشکراشیکرد، تا ئێستا حکومەت بڕی 45 ملیار دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان خەرجکردووە.
ئه‌م گوتانه‌ی سامان به‌رزنجی له میانه‌ی رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 قهرهوێڵهییدا له كۆمه‌ڵگه‌ی هێتوتی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له سنووری پارێزگای دهۆك هاتوون، كه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/9/2020، به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت له گوتارێكدا رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانه‌كان، له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتیان و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ستراتیژی به‌رده‌وام ده‌بین.
H.B