سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد

دووشەممە، 30ی حوزەیرانی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین، پێشوازیی لە پاتریك دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا کە، یان برێم، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و مەترسی و هەڕەشەكانی سەر سەقامگیریی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڵسەنگاندن بۆ دوایین دانوساندن و گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ كرا.

هەڵبژاردنەكانی مانگی نۆڤەمبەری داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا، تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.