سبەینێ پشووی بانکە بازرگانییەکانە
بەڕێوەبەرایەتیی بانکە بازرگانییەکان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، سبەی سێشەممە پشووی بانکییە لەسەرجەم بانکە حکوومییەکان، بەڵام دەوامی فەرمانبەران ئاساییە.
دووشەممە،30ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتیی بانکە بازرگانییەکان ئاماژەی بەوە داوە، دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتیان دادەخرێت، تەنیا فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2025.