سەرۆک بارزانی بەشداریی لە پرسەی عەبدوڵڵا عەزیز مێرگەسۆری كرد

دووشهممه، 30ـی حوزهیرانی 2025، سەرۆک بارزانی بەشداریی لە پرسەی عەبدوڵڵا عەزیز مەلا خال ههمزە مێرگەسۆری، هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کرد.
سەرۆک بارزانی لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو و هیوای خواست خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.


