دوو مووشەک لە کەرکووک کەوتنە خوارەوە

ئەمشەو دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە کەرکووک بیستراوە بەگوێرەی زانیارییەکان، دوو مووشەک کەوتوونەتە خوارەوە.

دووشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2025، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە فڕۆکەخانەی سەربازی کەرکوک بیسترا، تاوەکوو ئێستا بەفەرمی ڕانەگەیەندراوە کەوتنە خوارەوەی مووشەک بووە یان بۆردوومانی فڕۆکە بێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24،  کاتژمێر 11:20ـی ئەمشەو دەنگی تەقینەوەکان بیستراوە، مووشەکێک لە فڕۆکەخانەی سەربازی و مووشەکەکەی دیکە لە گەڕەکی عروبە بووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا  زانیاری لەبارەی زیانەکانەکان بڵاونەکراوەتەوە. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment