سێ مووشەک لە کەرکووک کەوتنە خوارەوە

شەوی ڕابردوو لە کەرکووک دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیسترا و بەگوێرەی زانیارییەکان کەسێک بریندار بووە.
هێمن دەلۆ پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک ڕایگەیاند، یەکێک لە مووشەکەکان لە گەڕەکی عرووبە بە ماڵی هاووڵاتییەک کەوتووەتە و زیانی ماددی بەر خانووەکە گەیاندووە، هەروەها پارچەی مووشەکەکە لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە هەڵگیراوە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون لەبارەی سەرچاوەی مووشەکەکە بکەن.
خاوەنی ماڵەکە بە پەیامنێری کوردستان24ـی گوت: هەموو ئەندامانی خێزانەکەمان لە ماڵەوە بووین، هیچ زیانێکی گیانیمان نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بە خانووەکە گەیشتووە.
لەلای خۆیەوە، سۆران کامەران پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک ڕایگەیاند، دوو لە مووشەکەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکووک کەوتوونەتە خوارەوە، بەهۆیەوە زیان بەر فڕۆکەخانە کەوتووە، کەسێکیش برینداربووە، بەڵام کاریگەری لەسەر ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان نەبووە،
هەروەها هێزێکی زۆری ئەمنی لە دەورووبەری فڕۆکەخانە بڵاوەیان پێکراوە.