نرخی نه‌وت دابه‌زی
خامی برێنت گه‌یشته‌وه خوار 40 دۆلار
K24- هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و له مانگی حوزه‌یرانه‌وه تا ئێستا بۆ یه‌كه‌م جار یه‌ك به‌رمیل خامی برێنت له خوار 40 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
گرێبه‌سته‌كانی داهاتوو بۆ خامی برێنت به رێژه‌ی 4.9% داكه‌وتنی تۆماركرد و نرخی یه‌ك به‌رمیل بۆ 39 دۆلار و 95 سه‌نت دابه‌زی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به رێژه‌ی 1.5% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیبوو.
له‌كاتێكدا گرێبه‌سته‌كانی داهاتووی خامی ئه‌مه‌ریكی به رێژه‌ی 7.42% داكه‌وتن و نرخی یه‌ك به‌رمیل به 36 دۆلار و 82 سه‌نت خه‌مڵێندرا.
ماوه‌ی 5 رۆژه له‌سه‌ریه‌ك نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان له داكه‌وتن به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێشبینییه‌كان بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه كۆمپانیای "ئی ئێن زێت"ی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وت جێگای نیگه‌رانییه، چونكه هۆكاره‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوونه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و خواسته‌ی به‌م دواییانه له‌سه‌ر نه‌وت هاتبووه ئاراوه، جارێكی دیكه رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه.
H.B