گەشتە ئاسمانییەکان لە دوای 12 ڕۆژی جەنگ

لەماوەی جەنگی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل،  بەهۆی هێرشی مووشەک و درۆنەوە، هێڵە گەورەکانی فڕۆکەوانی لە جیهاندا لەپێناو پاراستنی سەرنشینەکانیان گەشتەکانیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگرت.

لە ٢٥ـی حووزەیرانی 2025، لەدوای ئاگربەست،ئاسمانی وڵاتانی ناوچەکە کرایەوە، عێراقیش یەکێک بوو لەو وڵاتانەی بەهۆی پێگە جوگرافیەکەیەوە مەترسی زۆر لەسەر بوو، هەربۆیە تا ئێستاش هەموو هێڵەکان گەشتەکانیان بۆ عێراق دەستی پێنەکردووەتەوە.