بەهای لیرەی سووری بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
سەرەڕای جێگیری بەهای لیرەی سووری لە بازاڕەکانی سووریا، بەڵام لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بە خۆییەوە بینیوە.
بەگوێرەی دواین خشتەی پەیوەست بە بەهای لیرەی سووری کە لەلایەن بانکی ناوەندی سووریاوە بڵاو دەکرێتەوە، بەهای لیرەی سووری بە جێگیری ماوەتەوە و هەر دۆلارێک بەرانبەر بە 11 هەزار لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان هەر دۆلارێک بەرانبەر بە 15 هەزار لیرەی سووریی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە بازاڕی ئازادی سووریاش، بەهای هەر دۆلارێک بەرانبەرە بە نۆ هەزار و 900 لیرەی سووری.
ئەمڕۆش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە خواست بۆ لیرەی سووری دروست بووە بە ڕادەیەک یەک ملیۆن لیرە بەرانبەر بووە بە 156 بۆ 158 هەزار دیناری عێراق بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزیکەی 6 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.