خێرایی فڕۆكه نوێیه‌كه‌ی تره‌مپ بێوێنه‌یه
تره‌مپ یه‌كه‌م سه‌رۆكه كار بۆ ئه‌و فڕۆكه‌یه بكات

K24 – مینیسۆتا / ئه‌مه‌ریكا:
هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵه به دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای ساڵی 2025 كه خێراییه‌كه‌ی له سه‌روو خێرایی ده‌نگه‌وه‌یه و ده‌بێته نموونه‌ی یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك.
كۆمیانیای ئیكسۆسۆنیك له كالیفۆرنیا كارده‌كات بۆ درووستكردنی فڕۆكه‌یه‌كی جوت فیشكه‌دار كه خێراییه‌كه‌ی له‌سه‌روو خێرایی ده‌نگه‌وه‌یه و بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی ئیداره‌ی هێزی ئاسمانی سه‌رۆكایه‌تی و به‌شی جێبه‌جێكردنی سه‌ر به هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م راگه‌یاندنه هه‌فته‌ی پێشوو له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئیكسۆسۆنیك-ه‌وه راگه‌یه‌ندرا كه گرێ به‌ستێكی كردووه بۆ گه‌شه‌پێدانی فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی كۆمپانیای ئیكسۆسۆنیك له‌كاتێكدایه كه مانگی پێشوو كۆمپانیای هێرمیوس كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌تلانتایه كار له فڕۆكه‌یه‌كدا ده‌كات به هه‌مان شێوه خێراییه‌كه‌ی له خێرایی ده‌نگ زیاتره و ته‌نیا 20 كورسی له خۆده‌گرێت و ده‌توانێت له نیویۆركه‌وه به 90 خوله‌ك بگاته له‌نده‌ن.
سی ئێن ئێن ساڵی پار ئاشكرای كرد كه له دوای پێنج ده‌یه و 11 ئیداره‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ تاكه سه‌رۆكه پلانی هه‌یه كه بیه‌وێت دیكۆری فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕێت. له ئێستادا ئیداره‌ی تره‌مپ له پشت هه‌موو هه‌وڵێكی هێزی بۆشایی ئاسمانه‌وه‌یه.
له‌دوای ئه‌م پرۆژه‌یه، كۆمپانیای ئیكسۆسۆنیك له هه‌وڵدایه كه فڕۆكه‌یه‌ك دروستبكات، 70 كورسی بێت و بتوانێت به ئاسماندا بڕوات له سه‌روو خێرایی ده‌نگه‌وه بێت. بێئه‌وه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی بێزار بكات له كاتی فڕین و نیشتنه‌وه.
نۆریس تای سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری وكۆمپانیاكه ده‌ڵێت: "ئاینده‌ی گه‌شتكردن خێراتر ده‌بێت له خێرایی ده‌نگ بێئه‌وه‌ی هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ خه‌ڵكانی سه‌ر زه‌وی".
خێرایی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی كه باسده‌كرێت 1381 میله له كاتژمێرێكدا (2222 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا). هه‌رچه‌نده خێرای ده‌نگ به گۆڕانی پله‌ی گه‌رمی ده‌گۆڕێت، به‌ڵام له پله‌ی گه‌رمی 68 پله‌ی سیلیزییدا 1235 كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا.