دوو درۆن لە تاسلوجەی سلێمانی کەوتنە خوارەوە

دوو درۆن لە سلێمانی کەوتنە خوارەوە، دەزگای ئاسایشی سلێمانی دەڵێت: هیج زیانێکی گیانی نەبووە.
سێشەممە، 1ـی تەمووزی 2025، دوو درۆن لە سلێمانی کەوتووەنەتە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئارام بەختیار پەیامنێری کوردستان24، ڕاگەیاند: دەنگە بەهێزەکە درۆن بووە و لەنزیک فەرماندەیی هێزەکانی 70 کەوتووەتە خوارەوە.
ئەو سەرچاوەی باسی لەوەش کرد، گومان دەکرێت ڕاداری ئەمەریکی لەنێو فەرماندەیی، درۆنەکەی خستبێتە خوارەوە، شوێنی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە لەنێوان گەرەکی تاسلوجە و فەرماندەیی هێزەکانی 70 بووە و تاوەکوو ئێستا سەرجاوەی درۆنەکە دیارنییە.
نوێ کرایەوە
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: کەمێک لەمەوبەر دوو درۆن لەناوچەی تاسڵوجەی سنوری سلێمانی کەوتە خوارەوە و دەستەبەجێ تیمەکانی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدەن و ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.