ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و چەند پرسێکی دیکە کۆدەبێتەوە

باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران تاوتوێ دەکات. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی تەممووزی 2025، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەكات.

لە بڕگەی یەكەمدا دەرەنجامی كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی ڕۆژانی 29ی حوزەیرانی 2025 تاكوو 1ی تەممووزی 2025 لە نێوان شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی حكوومەتی فیدراڵی بە ئامادەبوونی نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیا سۆمۆ و بەدواداچوونی خەرجكردنی مووچەكانی هەردوو مانگی ئايار و حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.

لە بڕگەی دووەمدا ڕاپۆرتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەبارەت بە خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی ئامار و زانیاریی بەرەوپێشچوونەكان لەمبارەیەوە و پێشكەشكردنی ڕاسپاردە و پێشنیارەكان تاوتوێ دەكات.