بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان لە دیاربەکر داخرا

وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا بڕیاری دا، بە داخستنی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان لە دیاربەکر ، بەهۆی ئەوەی نەخۆشی لەناو ئاژەڵانی بازاڕەکەدا بڵاوبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی تەمووزی 2025، ئەحمەد ئای، سەرپەرشتیاری بازاڕی فرۆشتنی ئاژەڵان لە دیاربەکر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بە مەبەستی ڕێگریگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا بەشێوەیەکی کاتی بڕیاری داوە بە داخستنی ئەم بازاڕە.
ئەحمەد ئای، ئاماژەی بەوە دا، ئەو نەخۆشییەی بڵاوبووەتەوە سەرەتا لە گوندێکەوە دەستیپێکردووە ئاژەڵەکانی گوندەکە نەخۆشکەوتوون و دواتریش نەخۆشییەکە زیاتر بڵاوبووەتەوە.