نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات ڕێگری لە برسێتی غەززە بکرێت
ئاژانسی ئونروای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پێویستە ڕێگری لەو برسێتییە بکرێت کە لە کەرتە غەززەدا هەیە، چونکە هاووڵاتییانی ئەو کەرتە بەتەواوی لەو بارودۆخە شەکەت بوونە.
ئونروا داوای کرد هاوکارییە مرۆییەکان لە ژێر میکانیزمی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەیەنرێنە خەڵکی غەززە، بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل بە تۆمەتی بەکارهێنان و تاڵانکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لەلایەن حەماسەوە، ڕێگە نادات ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارییە مرۆییەکان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکەن.
ئونروا ئاماژەشی داوە، لە بری ئەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا لە ڕێگەی دەزگای مرۆیی غەززە، کە دەزگایەکی ئەمریکییە هاوکارییەکان دابەش دەکەن.
هەروەها ڕۆژانە خەڵکی غەززە لە نۆرەی وەرگرتنی هاوکارییەکانی بە دەستڕێژی گوللەی هێزەکانی ئیسرائیل دەکوژرێن. ئەمەش نیگەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی لێ کەوتووەتەوە.