توركیا و ئێران ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش دژی پەكەكە ئەنجام دەدەن
بەسەرپەرشتی ئەردۆغان و روحانی كۆبوونەوە
K24 – ھەولێر
توركیا و ئێران رێككەوتوون كە لە ناوچە سنوورییەكان ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش دژی ھێزەكانی پەكەكە ئەنجامبدەن.
بە سەرپەرشتی ھەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران، توركیا و ئێران بەشێوەی ڤیدیۆكۆنفرانس كۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیاندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی ھەردوولا و دوایین گەشەسەندنە ئەمنی و سیاسییەكانی ناوچەكە كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بوونی پەكەكەیان لە ناوچە سنوورییەكان تاوتوێكردووە و بڕیاریانداوە بە ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنێك لە ناوچە سنوورییەكان دەست بێبكەن، بۆ بە ئامانجگرتنی پەكەكە و پژاك و گرووپەكانی دیكەی سەر بە پەكەكە.