دوو كچ لە چەمچەماڵ كوژران
.
K24 – سلێمانی
لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دوو كچ كوژران. دەگوترێت لەلایەن باوكیانەوە كوژراون و پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
محەمەد عەبدی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە کوردستان24ی رایگەیاند، لە لایەن چەند كەسێكەوە ئاگادار كراونەتەوە كە لە ناحیەی شۆڕش-ی سەر بە چەمچەماڵ، "باوكێك دوو كچی خۆی كوشتووە و هەڵاتووە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشكرد، دهستیان بەلێکۆڵێنەوە كردووه.
گوتیشی: "كچەكان تەمەنیان 17 و 20 ساڵه پێشتر دۆسیەیان لە توندوتیژی چەمچەماڵ هەبووە، تائێستاش تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە و باوکەکەش هەڵهاتووە و دەستگیر نەکراوە".