تره‌مپ بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی كاندید ده‌كرێت
رۆڵی سەرەكی ھەبوو لە رێككه‌وتنی ئاشتی له‌نێوان ئیسرائیل و ئیماڕات
K24 - ھەولێر
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مەریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا به‌هۆی رۆڵی له به‌دیھێنانی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌نێوان ئیسرائیل و ئیماڕات، بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ئه‌مساڵ كاندید كراوه.
په‌رله‌مانتاری نه‌رویجی كریستین تایبرینگ گێدی ئاشكرای كردووه، تره‌مپی بۆ ئه‌و خه‌ڵاته كاندید كردووه، چونكه تره‌مپ هۆكاری سه‌ره‌كییه له هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیریی له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا.
هه‌مان په‌رله‌مانتار له ساڵی 2018 تره‌مپی بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ كاندید كردبوو، به‌هۆی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئونی سه‌ركرده‌ی باڵای كۆریای باكوور.