هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 6 دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێێدا هاتووە،  ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی تەممووزی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى (6) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،  دوای ئەنجامدانی ڕێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەرێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى)، لە رۆژی یەکشەممە 6ـی تەممووز دەست بە دابەشکردنى هاوکارییەکە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش دا، لەم مانگەدا، 64 هەزار و 244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من بڕی 214 هەزار دینار، هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.