عێراق نوێترین ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
4 هه‌زار و 243 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و 3 هه‌زار و 669 تووشبووش چاك بوونه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 24 هه‌زار 378 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 4 هه‌زار و 243 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 75 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 3 هه‌زار و 669 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 273 هه‌زار و 821 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 7 هه‌زار و 732 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 209 هه‌زار و 993 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 56 هه‌زار و 96 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 540 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.