ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە
K24 – ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەردانی ھەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوانیان و پرسە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بكەن، بە ئامانجی رێككەوتن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/9/2020 مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
كوردستان24 زانیوویه‌تی، مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ هه‌ولێر، بۆ گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
سه‌ردانی مسته‌فا كازمی دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گوێره‌ی ده‌ستوور كردووه‌ته‌وه.
یه‌كه‌مجاره دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، مسته‌فا كازمی سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات.