د. ئیبراھیم رەمەزان نەجاڕ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژێ كاف كۆچی دوایی كرد
یه‌كێكه له دوایین ئه‌ندامانی ژێ كاف
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر ئیبراھیم ڕەمەزان نەجاڕ، ئەندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانەوەی كورد (ژێ. كاف) و باوكی د. ئازاد نەجاڕه كه داھێنەری دڵی دەستكرده، لە تەمەنی 97 ساڵی لە وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد.
د.ئیبراھیم ڕەمەزان نەجاڕ، دەرچووی كۆلێژی یاسای زانكۆ موستەنسریە بوو لە بە غدا، لە چلەكانی سەدەی رابردوو ئەندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژێ. كاف بوو.
لەساڵی 1960 بووه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌عاریف ( بەڕێوبەری پەروەردە) لە مووسڵ، لە ساڵی 1963 لەسەر بیروباوەڕ و ھەڵوێستە نەتەوایەتییەكانی بۆ ماوەی 2 ساڵ لە مووسڵ زیندانی كراوە، خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی تایبه‌ته به رێزمانی كوردی.
به پیتی لاتینی كتێبی له‌سه‌ر رێزمانی كوردی چاپ كردووه و هه‌مان كتێبیشی به زمانی عه‌ره‌بی چاپكردووه‌ته‌وه، شاكاری مهم و زینی ئه‌حمه‌دی خانی شاعیری گه‌وره‌ی كوردی كردووه‌ته عه‌ره‌بی.
له ته‌مه‌نی 80 ساڵیش‌دا توانی بڕوانامه‌ی دكتۆر به‌ده‌ستبهێنێت.
دكتۆر ئیبراهیم ره‌مه‌زان نه‌جاڕ، رۆژی 9/9/2020، لە شاری ڤێسترۆسی سوید لە تەمەنی 97 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
