سابالێنکا گەیشتە قۆناغی 16 ویمبڵدۆن
لەسەر ئاستی خانمانیش ئارینا سابالینکا باشترین خانمە تێنسزانی جیهان، بردنەوەیەکی دیکەی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی شازدەی گراند سلامی ویمبڵدۆن.
لە بەردەوامی قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلامی ویمبڵدۆن، لەسەر ئاستی خانمان ئارینا سابالینکای بیلارووسی و پێشەنگی خانمە تێنسزانەکانی جیهان، رووبەڕووی ئێما رادوکانو خانمە تێنسزانی بەریتانی بووەوە، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە، بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش حەوت شەش و شەش چوار بوون.
سابالینکا بەم بردنەوەیە گەیشتە قۆناغی شازدە و لەم قۆناغەش، رووبەڕووی ئێلیز مێرتێنز خانمە تێنسزانی بەلجیکی دەبێتەوە.