پێنج پڕۆژه له شارهدێی باتیفا جێبهجێ دهكرێن و رێگای ھەولێر و گوێڕ دەکرێتە دووساید
ئێستا لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان پڕۆژەكانی رێگاوبان ئەنجامدەدرێن
K24- ھەولێر:
لهو پڕۆژانهی كه سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له سهردانهكهیدا، بڕیاری جێبهجێكردنی دا له زاخۆ، پێنج لهو پڕۆژانه له شارهدێی باتیفا له ژێر جێبهجێكردندان، به تایبهت پڕۆژهی نوێی ئاوی ناوچهكه، كه به گوژمهی حهوت ملیار دینار تهواو دهكرێت و بووهته جێگهی خۆشحاڵی خهڵكی ناوچهكه.
لە لایەكی دیكەوە، بە گوژمەی بیست ملیار دینار پرۆژەی رێگای ھەولێر- گوێڕ جێبەجێدەکرێت، بە تەواوبوونی پرۆژەکە ماوەی رێگای ھەولێر و مووسڵ نیو کاتژمێر کەمدەبێتەوە، بڕیاریشە پرۆژەکە لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵ تەواو ببێت.
بە درێژی ٣٥ کیلۆمەتر رێگای ھەولێر- گوێڕ دەکرێتە دووساید، پڕۆژەکە دەستی پێکردووە و لە ماوەی ساڵێک و 7 مانگدا تەواو دەکرێت و 20 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە. ماوەی نێوان ھەردوو پارێزگای ھەولێر و موسڵ بۆ 45 خولەک کەمدەکاتەوە
تەواو بوونی پڕۆژەکە جەنجاڵی لەسەر شەقامەکە لادەبات، ساڵانە چەندین رووداوی دڵتەزێن لەم رێگایە روودەدات، ھەر بۆیەش ھاووڵاتیانی سنوورەکە رێگاکە بە رێگای مەرگ ناودەبەن. ئەم رێگایە دەبێتە رێگایەکی گرنگی بازرگانی لە نێوان ھەولێر و موسڵدا.
ئێستا لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان پڕۆژەكانی رێگاوبان ئەنجامدەدرێن، پلانی حکومەتە رێگای نێوان سەرجەم پارێزگاکان بە دووساید بکات. بەو ھۆیەوە قەرەباڵغی لەسەر رێگاکان کەمدەبێتەوە و ھاووڵاتیان لە رووداوی ھاتووچۆ دەپارێزێت و بەشێکی ئەو رێگایانە وەکو رێگای سەرەکی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی کەڵکیان لێوەردەگیرێت.