خانمە وەرزشوانێک هەموو جیهانی توڕە کردووە

ئاناستازتا لوشکینا خانمە وەرزشوانی رووسی یاری بۆکسێن، بەهۆی رەفتارێکی بەرامبەر ئۆرانگۆتانێک لە باخچەی ئاژەڵان بووەتە هۆی ئەوەی هەموو جیهان لە رەفتارەکەی توڕە بن و داوای دەستبەجێ سزادانی بکەن.
ئەو خانمە وەرزشوانی دوای ئەوەی سەردانی یەکێک لە باخچەی ئاژەڵانی وڵاتەکەی دەکات، لەو کاتە خۆی لە ئۆرانگۆتانێک '' مەیمونێکی گەورە '' نزیک دەکاتەوە و جگەرەیەکی ئەلکترۆنی دەداتێ، ئەو دیمەنەش هەموو جیهانی نیگەران کردووە.
ئەمجۆرە ئاژەڵە لەم ساڵانەی دواییە مەترسی لەناوچوونی زۆری لەسەرە و ژینگە پارێزان بەردەوام داوای پاراستینان دەکەن، بەڵام ئەم هەڵسوکەوتەی ئەو خانمە وەرزشوانی ئەوانیشی تووشی شۆککردووە و داوایان لە دەسەڵاتدارانی رووسی کردووە، ئەو خانمە وەرزشوانە بە توندی سزا بدرێت.


