بەڕێوەچوونی حەڤدەمین لوتکەی بریکس لە بەرازیل

سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی بریکس ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەممووزی 2025، لە ڕیۆ دی جانیرۆی بەرازیل کۆدەبنەوە و ئەجێندانی سەرەکیان چاکسازییە لە دامەزراوەکان و هەنگاونانە بەرە و یەکێتیی لە جیهانێکی دابەشبوودا. 

یەکێک لە تەوەرەکانی لوتکەی ڕێکخراوی بریکس، پرسی سەپاندی باجەکانی ئەمەریکایە بەسەر بەشێک لە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە، کە بڕیارە تاوەکوو هەشتی ئەم مانگە بەردەوام بێت. 

ئەکەمجارە شی جیپینگ، سەرۆکی چین بەشداریی لوتەکەکە ناکات، بەڵام عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەی لوتکەکەیە.

وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی بریکس زياتر %40ی کۆی گشتیی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن و لە ساڵی 2009 ـەوە دامەزراوە.