كازمی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلی به‌سه‌ركرده‌وه
پێویسته ده‌روازه‌كه پێشبخرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، مسته‌فا كازمی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر، سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل له زاخۆ.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له سه‌ردانه‌كه‌دا بۆ ئیبراهیم خه‌لیل، مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ده‌روازه‌كه دیداری هه‌بووه.
له‌و میانه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌غدا رایگه‌یاندووه، سه‌ردانه‌كه‌ی به ئامانجی كامڵكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه هه‌ن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا. له‌وانه كاراكردنی كاركردن له بواری ده‌روازه سنوورییه‌كان.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و عێراقه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، مسته‌فا كازمی باسی له‌وه كردووه، پێویسته ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل پێشبخرێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه كۆده‌بنه‌وه و هه‌ماهه‌نگی زیاتر ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی عێراق درووست ده‌كات.