گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان ئاشكرا ده‌كات
K24 - ھەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ رایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختكراوه‌ته‌وه لە سەر پته‌وكردنی لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌كانی رابردوو.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق بە كوردستان 24ی رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی بنچینه‌ییه له عێراق و قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییە.
گوتیشی: له باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بارزانی كۆبووینه‌وه، گفتوگۆ له باره‌ی چه‌ندین پرسی سیاسی و دۆخی عێراق و ناوچه‌كه كرا و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌رێم تاوتوێ كران. كۆبوونه‌وه‌كان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن بوون.
گوتەبێژی حكومەتی عێراق گوتیشی: له سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی سه‌رۆك وه‌زیران، كازمی و سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌سرور بارزانی به‌شێك له پاره بۆ خه‌رجی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان دابینكرا؛ چونكه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتیانی عێراقن و حكومه‌ت به‌رپرسه له دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان.
روونیشیكردەوە، له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت پابه‌ندییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی بودجه‌ی 2021 . هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلی كرد و چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانیشی كرد، ئه‌و كه‌مپه‌ی ئێستا لێین، ده‌بینین كه جیاوازه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی زۆری بۆ دابینكردووە،
ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاواره ئێزدییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، و كێشه‌كانیشیان له رووی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و جۆرێك له ئاشته‌وایی له نێوان هۆزه عه‌ره‌بی و ئێزدییه‌كان به‌رقه‌رار بێت.