سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له مسته‌فا كازمی كرد
له كۆبوونه‌وه‌دان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی كرد و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
سهرلهبهيانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 11/9/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتيى وڵات و دۆسيه هاوبه‌شه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ته‌حه‌دياتى ئێستا كرده‌وه.
هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى گفتوگۆى هه‌ولێر – به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گه‌يشتن به چاره‌سه‌رێکی بنچینه‌یی کرده‌وه كه خزمه‌ت به ته‌واوى وڵات و پێكهاته‌كانى بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش كرايه‌وه، به شێوه‌يه‌ك سه‌قامگيرى دابين بكات و هاوكار بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتوو كه ئيراده و خواستى هاووڵاتيان به‌رجه‌سته بكات.

