لە کوردستان ئاوی زیادەی باران دەخرێتە ژێر زەوی
حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕێگایهكی نوێی بۆ گلدانهوهی ئاو دهستپێكردووه كه ئاوی زیادهی باران لهڕێگای زانستی دهخاته ژێر زهوی، تاوهكو ئێستاش حهفت پڕۆژه تهواو بوون و سوود له پڕۆژهكان وهردهگیرێت.
ئەندازیار پێشەوا بارزان، پسپۆر لە سەرچاوەکانی ئاو لە بەڕێوهبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لهڕێگهی ئهم پڕۆژهیەوە، زهوی پاراو دهكرێتهوه و ئاو بۆ ناخی زهوی دهگهڕێندرێتهوه.
ئەو پسپۆرەی سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: چەند بیرێکیان لێداوە، بیرەکان ئاوی سەر زەوی لەکاتی باران باریندا دەنێرێت بۆ کۆگاکانی ئاو لەژێر زەویدا، لە تەنیشت ئەو بیرانەش، بیرێکی چاودێریی لێدراوە بۆ ئەوەی چاودێریی ئاستی ئاوی ژێر زەوی بکرێت، چونکە پرۆژەکە هەوڵێکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی.
گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و نەبوونی باران، کاریگەریی لەسەر جیهان دروست کردووە و بوونەتە ئەلەنگاریی گەورە، هەرێمی کوردستانیش بێبەری نەبووە لەو ئالەنگارییانە، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کوردستان کەم بکاتەوە بە دروستکردنی چەندین پۆند و بەنداو، لەگەڵ پرۆژەی ستراتیژیی ئاو کە تێیدا سوود لە ئاوی سەر زەوی وەردەگیرێت.