پێنتاگۆن پرۆژەی بودجەی ساڵی 2026ی ئامادە کردووە
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە ئێستاوە پرۆژە یاسای بودجەی بەرگری بۆ ساڵی 2026 ئامادە کردووە و بڕیارە لەم نزیکانە بۆ کۆنگرێسی بنێرێت بۆ ئەوەی پەسندی بکەن، لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا هاوکارمان سنوور ئالان بە زمانی ژمارەیی وردەکارییەکانی پرۆژە بودجەکە ڕوون دەکاتەوە.
هەروەها باس لە چۆنییەتی خەرجکردنی ئەو بودجەیە دەکات، کە ساڵانە لە مانگی شوبات وەزیری بەرگری دەبێت بچێتە کۆنگرێس و لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی فراوان وردەکارییەکانی خەرجی وەزارەتەکەی دەبێت ڕوون بکاتەوە.