له پارێزگاكانی ههرێم 3 پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەوزەی خۆر جێبەجێ دەكرێن
بهم نزیكانه كۆمپانیاكان بانگهێشت دهكرێن
K24- ههولێر:
وەزارەتی كارەبا لەدوا قۆناغەكانی ئامادەكردنی تەندەرە بۆ جێبەجێكردنی 3 پرۆژەی گرنگی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەم مەبەستەش بەمنزیكانە بانگێشتی كۆمپانیاكان دەكات .
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان، دیار بابان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند، ئەم سێ پرۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات كارەبایە لە پارێزگای هەولێر 25 مێگاوات و لە پارێزگای سلێمانی 25 مێگاوات و لە ئیدارەی گەرمیانیش 25 مێگاوات كارەبا، واتە بڕی 75 مێگاوات كارەبا بەوزەی خۆر كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگی وەزارەتە بۆ پشتبەستن بەسەرچاوەی خۆر، كە لەرووی ئابوورییەوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی تێچوونی سوتەمەنی گرنگییهكی زۆری ههیه، وێڕای ئەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر پرۆژەیەكی دۆستی ژینگەیە و دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگە.
H.B