هۆشیار زێباری: حکوومەتی عێراق بە بیانووی وەردەکاریی تەکنیکی خۆی لە پابەندییەکان دەدزێتەوە

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئەندامێكی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت: کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان، وەزیرەکان و لیژنەکانی عێراق، تەنیا بۆ دواخستنی پابەندییەکانە.

سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیوویەتی: حکوومەتی سوودانی بە بیانووی وەردەکاریی تەکنیکی خۆی لە پابەندییەکان دەدزێتەوە.

ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە داوە، کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکان، وەزیرەکان و لیژنەکانی عێراق، تەنیا بۆ دواخستنی پابەندییەکانە.

باسی لەوەش کردووە، سوودانی دەسەڵاتی تەواوی هەیە دەستبەجێ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

 
Fly Erbil Advertisment