وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای ئاشكرا كرد

لە 24 كاتژمێردا 20 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

K24 – ھەولێر

وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 20 كەس بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لەمیانی كۆنفراسنێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "لە 24 كاتژمێردا 5 ھەزار و 311 پشكنینی تاقیگەیی كراوە، لەو ژمارەیە 573   كەسی دیكە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان  تۆمار كراون"

راشیگەیاند: "لەو ماوەیەدا 274 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە".

وەزیری تەندروستی ئاشكراشی كرد: "تائێستا ھەزار و 340 كەس لە ھەرێمی كوردستان بەھۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".

گوتیشی: "ئێستا 12 ھەزار و 116 تووشبوو لە نەخۆشخانە و ماڵەكانیان چارەسەری كۆرۆنا وەردەگرن".