وێستگەیەکی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەشێوەی ئەزموونی خرایە کار

بەپێی زانیارییەکان ئەحمەد عەبدلوسەمەد، پەیامنێری کوردستان24، یەکێک لە وێستگەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دەستی بە کاری ئەزموونیی کرد.

ئەحمەد عەبدولسەمەد، پەیامنێری کوردستان24 زانیوویەتی: ئاو لە زێی گەورەوە لە ڕێگەی وێستگەی هەناردەوە نێردراوە بۆ وێستگەی پاڵاوتن، دوای پاڵاوتن و پاککردنەوەی، ئاو گەیەندراوەتە وێستگەی سێیەم کە وێستگەی دابەشکردنە بۆ تۆڕەکان و پرۆسەی ئەزموونی وێستگەی دابەشکردن لە پەمپەکان دەستی پێکردووە، دوای ئەم وێستگەیە، کۆگاکان پر ئاو دەکرێن، بڕیارە تاکو ناوەڕاستی ئەم مانگە، ئاو بگاتە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی شاری هەولێر. 

پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر، لە دوو هێلی سەرەکی پێکدێت و ئێستا یەکێک لە هێلەکان لە قۆناغی تەواوبوون و کۆتایی نزیک بووەتەوە. 

ى ئه‌يلوولى 2024، له‌ لايه‌ن مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى فرياگوزاریی خێراى ئاوى هه‌ولێر دانرا، پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به‌ ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه،‌ كێشه‌ى كه‌مئاوى له‌ شارى هه‌ولێر به‌ ڕێژه‌ى 100% چاره‌ ده‌بێت.

پرۆژه‌ى فرياگوزاریى خێراى ئاوى هه‌ولێر، له‌ ڕۆژێكدا توانای پاڵاوتنی 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی دەبێت و بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت. پرۆژه‌كه‌ به‌ چوار هێڵى سه‌ره‌كى له‌ نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان شه‌قامى 120 مه‌ترى و شه‌قامى 150 مه‌ترى جێبه‌جێ ده‌كرێت؛ كه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان ئه‌و شه‌قامانه‌ و ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هه‌ريه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى داره‌توو، بنه‌سڵاوه‌، كه‌سنه‌زان، پيرزين، شاوێس، بەحركه‌، عەنكاوه‌ و سێبيران لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ئاوى پرۆژه‌كه‌ له‌ زێى گه‌وره‌ ده‌ست پێده‌كات و پاككردنه‌وه‌ و پاڵاوتنى ئاوه‌كه‌ و فلته‌ركردن و كلۆركردنى‌ ئاوه‌كه‌، به‌ ستانداردى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جيهانى و عێراقى جێبه‌جێ ده‌كرێت.

له‌ پرۆژه‌ى فرياگوزاريى خێراى ئاوى هه‌ولێر، 200 كيلۆمه‌تر بۆڕیی سپايڕۆڵ به‌كاردێت و 280 کیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه‌ به‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌كار دێت.