ئاگرین عەبدوڵڵا: ڕێگاوبانهكان له كابینهی نۆیهمدا به ستانداردی جیهانی دروستكراون

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات، حکوومەتی عێراق لە ساڵی 2014، هیچ بڕە پارەیەکی بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێم نەناردووە.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی تەممووزی 2025، بە کوردستان 24ـی گوت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری بە ڕێگاوبان داوە، زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری بۆ پرۆژەکانی ڕێگاوبان خهرج كردووه و بە 10پڕۆژە زیاتر لە دوو هەزار و 600 کیلۆمەتر ڕێگاوبان خراوەتە خزمەتی هاووڵاتییان.
ئاگرین عەبدوڵڵا، گوتیشی: سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتیی دەبێتە هۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری ڕێگاوبانی گوندەکانی ناوچە سنوورییەکان بکرێت. جهختیشی كردهوه، حکوومەتی عێراق لە ساڵی 2014ـوه هیچ بڕە پارەیەکی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ههرێمی كوردستان نەناردووە.
بریکاری وەزارەتی ئاوەنکردنەوە و نیشتهجێكردن باسی لەوەش کرد، پلانی ڕێگاوبان درێژخایەنە و حکوومەت زۆرترین پڕۆژەی جێبەجێ کردووە، زۆربەی ئەو ڕێگایانەی لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم دروستکراون بە ستانداردی ئەندازیاری نێودەوڵەتیی کراون.