نرخی نەوت بەرزبووەوە
كۆتایی ئەم ھەفتەیە ئۆپێك كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
بەر لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس بۆ هەڵسەنگاندنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وڵاتان و پێشىینییەکان بۆ خواست بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، نرخی نەوت بەرزبووەوە.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 17/9/2020، لیژنەی وزاری هاوبەشی ئۆپێک پڵەس کۆببێتەوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تشرینی دووەم بە رێژەی 0.5% بۆ 40.20 بۆ هەر بەرمیلێك بەرزبووەوە.
بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 0.7% بۆ 37.65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.
لە کاتێکدا، بەهۆی هەڵکشانی گومانەکان دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو دوو جۆرە نەوتە خاوە له هەفتەی رابردوودا 6% نرخەکانیان لەدەستدا، بۆ ژێر 40 دۆلار دابەزین.