سلێمانی.. خێرایی حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له ئۆتۆبانی بابان ره‌نگی داوه‌ته‌وه
له‌ماوه‌ی ته‌نیا 2 مانگدا كار له نزیكه‌ی نیوه‌ی پڕۆژه‌كه ده‌ستی پێكردووه
K24- سلێمانی:
دواى دوو مانگ له دانانى به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى ئۆتۆبانى بابان له‌لايه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، به‌ره‌وپێشچوونى باش له پڕۆژه‌كه‌دا كراوه و له كۆى 32 كيلۆمه‌تر 15 كيلۆمه‌تر وه‌ك قوناغى يه‌كه‌م كارى تێدا ده‌كرێت. جگه له‌وه‌ش پاكردنه‌وه بۆ 17 كيلۆمه‌ترى دووه‌م ده‌كرێت، له‌م قوناغه‌دا كار له‌سه‌ر 33 قه‌نته‌ره له 15 كيلۆمه‌ترى يه‌كه‌م ده‌كرێت.
له‌مباره‌شه‌وه شاباز حه‌مه سديق به‌ڕێوبه‌رى ئه‌و پڕۆژه‌یه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: هيچ ئاسته‌نگيگيان نه‌هاتووه‌ته پيش و كاره‌كانيان بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه به‌رده‌وامن.
هاوكات دارا حوسێن، ئه‌ندازيارى سه‌رپه‌رشتيارى ئۆتۆبانى بابان گوتی: دواى ئه‌وه‌ى ليژنه‌ى تايبه‌تى سه‌ر به شاره‌وانى سليمانى نموونه‌ی له‌خاكه‌كه وه‌رگرتووه، كارى بڕين به‌شيوه‌يه‌كى گشتى له پرۆژه‌كه ده‌ستىپێكردووه.
ئۆتۆبانى بابان يه‌كيكه له‌پرۆژه ستراتيجيه‌كانى شارى سلێمانى" كه له ساڵی 2013 به‌ردى بناغه‌ی بۆ دانرابوو، به‌ڵام له كابينه‌ى نۆيه‌م به‌ردى بناغه‌كه‌ى به‌شيوه‌يه‌كى كردارى دانرا و دواى ته‌نیا رۆژێك له دانانى به‌رده‌كه ده‌ست كرا به‌كاركردن له پرۆژه‌كه و به‌ته‌واوبوونى ئه‌و شه‌قامه سلێمانى ده‌باته قوناغێكى گرنگى گه‌شه‌ى ئاوه‌دانى.
H.B