سوودانی: ئێران ئاره‌زوو ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕێكبكه‌وێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیسرائیل له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران ئاسمانی عێراقی به‌زاند؛ ده‌شڵێت، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له عێراق، ماندووكه‌ره و پێویستی به هه‌وڵ هه‌یه.
دووشه‌ممه، 14ـی ته‌ممووزی 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط"ـدا نه‌یشارده‌وه، ترسیان له دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و هێرشه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران هه‌یه. گوتیشی، ئێران وڵاتێكی گرنگه له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بپارێزن.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی گوتووشیه‌تی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی بیرۆكه‌ی كۆنترۆڵكردنی جه‌نگ و شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه‌یه و عێراقیش پشتگیریی له‌و ئاراسته‌ی تره‌مپ ده‌كات، به‌و پێیه‌ی ڕێگه له جه‌نگێكی ماڵوێرانكه‌ر ده‌گرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران ئه‌وه‌یان به دی كردووه، تاران ئاره‌زوو ده‌كات له‌گه‌ڵ واشنتن ڕێكبكه‌وێت به‌و مه‌رجه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌تایبه‌تی كه ئێران له‌سه‌ر ئاستی ئایینی و فه‌رمیدا بڕیاری نه‌داوه ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
سوودانی له‌باره‌ی سووریاوه گوتوویه‌تی، تاڕاده‌یه‌ك ترسیان له بارودۆخی نوێی سووریا هه‌یه، ترسهكهیشیان گوزارشت له ئامۆژگاریی ده‌كات، چونكه ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته له ئه‌زموونی ساڵی 2003ـی عێراق ده‌چێت، نه‌خاسمه كه ئه‌و فره‌ییه‌ی له سووریا هه‌یه، هه‌مان فره‌یی له عێراقیش هه‌یه، بۆیه پێویسته ڕه‌چاوی مافی هه‌مووان له ئایینده‌ی ئه‌و وڵاته بكرێت.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا پێی وایه، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشووی سووریا كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا نه‌كرد، هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه عێراق و وڵاتانی دیكه‌ش پێیان وابوو ئه‌م چاوپێكه‌وتنه زه‌مینه‌سازی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی سووریا ده‌كرد.
سوودانی گوتووشیه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و له‌سه‌ر چه‌ندین ئاستدا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن. له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تارانیش، ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندیی هاوبه‌شیی ئایینی، ڕۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر وڵاتێكیان ڕژدن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌رادن له كاروباری ناوخۆیی نه‌كه‌ن.