جانتایەکی ئافرەتان بە زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، جانتایەکی ئافرەتان لە براندی(بیریکن) لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە پاریس، بە زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
پێگەی(بیبۆڵ) ئاشکرای کردووە، بۆ یەکەمجار و لە ساڵی 1985 جانتای(بیریکن) خرایە زیادکردنی ئاشکرا، زیادکردنەکە تەنها 10 خولەکی خایاند و فرۆشرا کە 9 کەس لەوانەی خولیای کۆکردنەوەی بابەتی کۆنیان هەیە، ڕکابەرییان تێدا کرد بۆ ئەوەی بەدەستی بێنن، بەڵام کەسێکی ژاپۆنی جانتاکەی کڕی کە تا ئێستاش ناسنامەکەی دیار نییە.
دیزاینی جانتای(بیریکن)، لە گفتوگۆیەکی ساڵی 1981ـی نێو فڕۆکەی نێوان بین جان لویس دۆما، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای (هێرمس) و گۆرانی بێژ و ئەکتەری بەریتانی( جین بیریکن) داندرا، یەکەم جانتاش بەو دیزاینە ساڵی 1985 کەوتە بازاڕەکانی جیهان پاش ئەوەی بیریکن داوای کرد جانتاکە بەناوی ئەوەوە بکرێت.
ئەو جانتایە دوو جار ژمارەی پێوانەیی لە بەرزی بەها تۆمارکرد کە دووەم گرانترین پارچەی جوانکارییە لەمێژوودا دەفرۆشرێت دوای پێڵاوی سووری ئەکتەر جودی گارلاند لە فیلمی (جادووگەر ئۆز) لە ساڵی 1939 کە بە 32.5 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2024 فرۆشرا.
ئەو جانتایە دەستییەی ئافرەتانیش دەبێتە گرانترین جانتا و لەسەرووی جانتای(هیرمیس کیلی28) کە بە 500 هەزار دۆلار لە ساڵی 2021 فرۆشرا.