بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا:  بەسەدان منداڵی غەززە لە بەدخۆراکیدا تووشی لەبیرچوونەوە بوون

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شیفا دەڵێت، زیاتر لە 17 هەزار منداڵ، ڕووبەڕوی بەدخۆراکی بوونەتەوە، بەجۆرێک بەسەدان منداڵ  تووشی لەبیرچوونەوە بوون و نازانن کێن.

رۆژی هەینی،18-7-2025، محەمەد سەلمان، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شیفا لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای یارمەتیی  لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە عەرەبییەکان دەکات هاوکارییان بکەن، بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانیان لەوە زیاتر توشی نەهامەتی نەبنەوە لە غەززە، هاوکات دەڵێت، وا بڕوات ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبێت، ئێستا زیاتر لە 17 هەزار منداڵ توشی بەدخۆراکی بوون، نەبوونی پێداویستی ڕۆژانە وبرسێتی و کەمی ئاو، بەسەدان منداڵی توشی لەبیرچوونەوە کردووە. 

زیاتر لە ساڵێکە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی غەززە دەستی پێکردووە، تاوەکو ئێستا بە هەزاران کەس بوونەتە قوربانی و بەسەدان بینا و باڵەخانەی نیشتەجێبوون و شوێنی گشتی خاپوور بوون، ئێستا هاووڵاتیان لە باروودۆخێکی  ناهەموواردا ژیان بەڕێدەکەن و هیچ هیوایەکیان نییە ئیسرائیل ڕێگە بدات هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بگاتە وڵاتەکەیان.