عێراق: كێشەمان لەگەڵ ئەنقەرە و تاران ھەیە بەھۆی دەستوەردانیان لە كاروباری ناوخۆیی وڵاتەكەمان
فوئاد حوسێن: پێویستە رێز لە سەروەری عێراق بگیرێت و دەستوەرنەدهن لە كاروباری ناوخۆیی
K24 – ھەولێر:
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند، پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئەمهریكا دژ بە ھیچ كەس و لایەنێك نییە. ئاماژەیكرد، بەغدا كێشەی لەگەڵ ئەنقەرە و تاران ھەیە بەھۆی دەستوەردانیان لە كاروباری ناوخۆی وڵات.
فوئاد حوسێن لە كونگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە برۆكسلی پایتەختی بهلجیكا گوتی: عێراق پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو ههیه و پەیوەندی و سەردانی دوولایەنە لە نێوانماندا ھەیە.
گوتیشی: بەغدا ھەوڵدەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران و وڵاتانی دیكەی دراوسێ باش بێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق روونیشیكردەوە، وڵاتەكەی دەیەوێت پەیوەندییەكی ھاوسەنگی لەگەڵ ھەموویان ھەبێت، ھاوكات جەختیكردەوە لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری عێراق و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتەكەیان.