ئەنجومەنی وەزیران بە دواداچوون بۆ سووتانی سنه‌وبه‌ره‌كانی تاسلوجە دەکات
لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی سووتاندنی سنه‌وبه‌ره‌كانی رێگه‌ی تاسلوجه كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك هاوكاری پارێزگاری سلێمانی ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: دەربارەی بابەتی سووتاندنی سنەوبەرەکانی رێگەی تاسلوجە لە سلێمانی، ئەنجومەنی وەزیران لێکۆڵینەوەی دەست پێکردووە و هەریەك لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و کشتوکاڵ و دەستەی ژینگە بە هاوکاری پارێزگاری سلێمانی خەریکی بەدواداچوونن بۆ زانینی هۆکارەکانی سووتانی سنەوبەرەکان و ڕووبەری زەوییەك.
H.B