ترەمپ: مەترسی چین بۆ سەر ھەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا لە رووسیا زیاترە
"چین و رووسیا و چەند دەوڵەتێكی دیكە دەرفەتییان لە پێشە بۆ دەستوەردان"
K24- ھەولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، چین ھەڕەشەی ھەرە گەورەیە لە سەر ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی ئەمەریكا، كە بڕیارە لە 3ی مانگی تشرینی دووەم ئەنجامبدرێیت.
ئەم قسانەی ترامپ لە میانی وەڵامدانەوەی بۆ قسەكانی كریستۆڤەر رای، بەڕێوەبەری لێیكۆڵینەوەكانی فیدراڵی ئەمەریكا (FBI) ھات، كە گوتبووی مۆسكۆ ھەوڵ دەدات كاریگەریی لەسەر ھەڵبژاردەنەكانی داھاتووی ئەمەریكا ھەبێت.
سەرۆكی ئەمەریكا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی تویتەر نووسیویەتی: "وڵامدانەوەیەك بۆ قسەكانی كریستۆڤەر:" كریس تۆ ئاگات لە رەفتارەكانی چین نییە، ئەمە ھەڕەشەیەكی گەلێك مەترسیداترە لە رووسیا و رووسیا و رووسیا!".
ھەروەھا ترەمپ مەزندەی خۆی دەربڕی بەوەی چین و رووسیا لەگەڵ چەند دەوڵەتێكی دیكە، دەرفەتییان لە پێشە بۆ دەستوەردان و كاریگەریكردن لە سەر ھەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا، ئهمهش بە ھۆی ئەوەی دەنگدان بەریگای پۆستەوەیە (كە دیموكراتە ركابەرەكانی پشتیوانی لەم شێوازە دەكەن).
له لێدوانێدا بهڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی فیدراڵی رایگەیاندبوو، رووسیا لەھەوڵدان بەردەوامە بۆ كاریگەریكردن لەسەر ھەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا" لە میانی كاریگەری لایەنی بیانی لە سەر ئامرازەكانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و ئامرازەكانی راگەیاندنی حكومی و ئەوانی دیكە".
سەرچاوە: نوفوستی