یۆرۆی خانمان: ئینگلاند و ئیتاڵیا بۆ جاری سێیەم رووبەڕوو دەبنەوە

هەڵبژاردەی ئینگلاند پاڵەوانی یۆرۆی رابردوو، دوای بردنەوەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی خانمانی سوید لە قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆبۆ جاری سێیەم لەسەر یەک گەیشتە قۆناغی پێشکۆتایی و لەم قۆناغەش، رووبەڕووی هەڵبژاردەی خانمانی ئیتاڵیا دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلاند یۆرۆی رابردوو لە ساڵی 2023، توانیان بۆ جاری یەکەم ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ببەنەوە، ئەو هەڵبژاردەیە کە یەکەمجارە لە مێژوو، دوو یۆرۆی لەسەر یەک بگاتە قۆناغی پێشکۆتایی، چاوی لە بەدەستهێنانی بلیتی یاری کۆتایی و پارێزگاری کردنە لە ناسناوەکە.
لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای خانمان، تەنها هەڵبژاردە کە توانیویەتی پارێزگاری لە ناسناوی بکات، هەڵبژاردەی خانمانی ئەڵمانیا بووە، بۆیە سێ شێرەکان دەیانەوێت ببە دووەم هەڵبژاردە پارێزگاری لە ناسناوەکە بکەن.
هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلاند پاڵەوانی یۆرۆی رابردوو، لە قۆناغی یەکەم توانیان لە کۆی سێ یاری، دوو بردنەوە و دۆڕانێک تۆمار بکەن و وەکو دووەمی کۆمەلەکەیان سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی، لەم قۆناغەش لە لێدانی سزا بەرامبەر سوید براوە بوون.
لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی خانمانی ئیتاڵیا، ئەو هەڵبژاردەیەش کە لە دوای یۆرۆی 1997 نەیتوانیوە سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە، ئامانجیەتی دوای ئەوەندە ساڵە جارێکی دیکە سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی.
دوایینجار نزیکەی 28 ساڵ لەمەوبەر بوو، کاتێک هەڵبژاردەی خانمانی ئیتاڵیا بۆ جاری یەکەم و کۆتایی سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی و لەو کاتەوە ئەو هەڵبژاردەیە نەیتوانیوە سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.
هەڵبژاردەی خانمانی ئیتاڵیا سێیەمجارە لە مێژووی یۆرۆ، رووبەڕووی هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلاند دەبێتەوە، جاری یەکەم لە یۆرۆی 1987 بوو کە ئیتاڵیەکان براوە بوون و جاری دووەمیش لە یۆرۆی 2009 بوو، ئازۆرییەکان بە هەمان ئەنجام براوە بوون.